فیدان: تورکیا هۆگری ئەندامەتی لە بریکس دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i431255-فیدان_تورکیا_هۆگری_ئەندامەتی_لە_بریکس_دایە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هۆگرە ببێتە ئەندامی گروپی بریکس.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2024 17:16 Asia/Tehran
  • فیدان: تورکیا هۆگری ئەندامەتی لە بریکس دایە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هۆگرە ببێتە ئەندامی گروپی بریکس.

هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی حەزدەکا پەیوەست بێ بە گروپی بریکسەوەو ببێتە ئەندامی، بەڵام زانیاری پێویستی سەبارەت بە پەرەی هیچ بنیاتێک لەو گروپەدا نیەو بە لەبەرچاوگرتنی فرەچەشنی بەردەوام لەئاستی جیهانی دا ئانکارا بە مسۆگەری بژارە جۆربەجۆرەکانی بواری هاریکاری بازرگانی و ئابوری تاوتوێ دەکا.گروپی بریکس هەنوکە پلاتفۆڕمێکی هاریکاریەو بەڕادەی پێویست جێگیر نەبوە بەڵام هەرکات تورکیا پەیوەست ببێ پی یەوە ڕەوتی گەشەی ئەو گروپە بەدی دەکا.وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی کە بێتوو هاریکاری ئابوری تورکیا لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا ببوایە بە هۆکاری ئەندامەتی بەتەواوی وڵاتەکەی لەو یەکیەتیەدا، ئانکارا بەدوای جێگرەوەی ئەو هاریکاریە لە شوێنی دیکە نەدەبو، بەڵام بەم پێ یە ئانکارا هەمووکات بەدوای دەرفەتی نوێ وەیە لەپێناو پەرەی هاریکاری ئابوری و بازرگانی خۆی.