كۆچی بەردەوامی كوردانی توركیا، گوندە كوردنشینەکانی قونیە لە سەرووبەندی چۆڵبوونی بەتەواوەتیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i444697-كۆچی_بەردەوامی_كوردانی_توركیا_گوندە_كوردنشینەکانی_قونیە_لە_سەرووبەندی_چۆڵبوونی_بەتەواوەتیدا
كۆچ كردنی بەربڵاوی كوردانی شاری كۆلۆ سەربە پارێزگای قونیە بۆ ئوروپا بووە هۆی چۆڵكرانی بە تەواوەتی زۆرێك لە گوندەكانی ئەو ناوچەیە .
(last modified 2026-02-16T12:21:03+00:00 )
شوبات 16, 2026 14:04 Asia/Tehran
  • كۆچی بەردەوامی كوردانی توركیا، گوندە كوردنشینەکانی قونیە لە سەرووبەندی چۆڵبوونی بەتەواوەتیدا

كۆچ كردنی بەربڵاوی كوردانی شاری كۆلۆ سەربە پارێزگای قونیە بۆ ئوروپا بووە هۆی چۆڵكرانی بە تەواوەتی زۆرێك لە گوندەكانی ئەو ناوچەیە .

كۆچ كردنی كوردانی دانیشتووی شاری كۆلۆ لە پارێزگای قونیە بۆ وڵاتانی ئوروپایی هەروا درێژەی هەیە .كۆچ كردنێك  كە سەرەتا بە هۆگەلی ئابووری دەسپێیبوو بەڵام بە تێپەڕینی كات هۆكارگەلی سیاسیشی پێی زیاد كرا. لە ئاكامدا زۆرێك لە گوندە كوردنشینەکانی ئەو ناوچە لە توركیا بە تەواویی چۆڵ كراون .

ئەو گوندو لادێیانەی كە دەیەكانی پێشوو بە كۆچی زۆرە ملێی كوردەكان لە دەروبەری شاری كولو پێك هاتبوون  ئەمڕۆ لە ژێر گوشاری هەژاریی و شوێنهاتگەلی سەركوت كردن، یەك لە دوای یەك  چۆڵ دەكرێن . لاوان دەڕۆن و هێدی هێدی کەسانی بەتەمەن و بەساڵاچووش یان كۆچ دەكەن  یان ماڵئاوایی لە ژیان دەكەن و تەنیا ماڵە چۆڵ و دەلاقە داخراوەكان دەمێننەوە .