درێژەی پەلاماری سوپای زایۆنیستی بۆسەر کەناری رۆژاوا و قۆڵبەستکرانی هاووڵاتیانی فەلەستینی
چەکدارانی سوپای رژیمی زایۆنیستی هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری رۆژاوا و بیست و یەک فەلەستینیان گرت کە دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە. رژیمی زایۆنیستی بۆ لەگوشارنانی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەش، گرووپ و لایەنی چەکداری جەنایەتکاری پێکهێناوە.
چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی رۆژاوا لەوان؛ شارۆچکەی "دورا" و قودسی داگیرکراو و وێڕای پشکنینی بەربڵاوی نێو ماڵەکان، ٢١ فەلەستینی بۆ نموونە، پەیامنێری کەناڵی ئەلجزیرەیان قۆڵبەست کرد. چەکدارانی زایۆنی لەو پەلامارەدا، لە ئاوایی "ئەلبرج" لە باشووری کەرتی رۆژاوا، خێزانێکیان ناچارکرد ماڵەکەیان جێ بێڵن و دواتریش کردیان بە بنکەی سەربازیی. هاوکات، داگیرکەران کردەکانیان لە ئەلخەلیل چڕکردەوەو بازگەی پشکنینیان لە دەروازەی ئەو شارەو شارۆچکەو گوند و ئوردوگاکان، دامەزراند. سوپای داگیرکەری زایۆنیستی، ڕێگا و جاددە سەرەکیی و لاوەکییەکانیان بە بەربەستی ئاسنین و بەربەستی چیمەنتۆ و خاکیی داخست.
لە لایەکی دیکەوە ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە، نیگەرانی قووڵی خۆی لە تاوپێدرانی هێرشی ئەو میلیشیا چەکدارانە دەربڕی کە رژیمی زایۆنیستی پێکیهێناون و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە، پشتگرییان لێ دەکاو دەیانپارێزێ. چەکدارەکانی سەر بەم میلیشیایانە هەڵیانکوتایە سەر کەمپێکی پەنابەران لە نزیک گۆڕەپانی "ئەبو حومەید" لە ناوەندی شاری خان یونس و ژمارەیەک هاووڵاتییان ڕفاند.
وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین لە کەرتی غەززەش ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، ١٤ قوتابی و ٨ کارمەندی کەرتی پەروەردە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای فەلەستین، قوربانیانی ئەو هێرشانە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٦ ساڵ بووە.
لەو ڕاپۆرەدا هەروەها هاتووە؛ چەکدرانی زایۆنی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە هەتا ژوولای ڕابردوو، زیاتر لە ٢٠هەزار و ٥١ قوتابی و پتر لە ٥٣٢ مامۆستایان شەهید کردووە.