وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: لە دەسپێکی ئەمساڵەوە ١٣٤ ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i445112-وەزارەتی_ناوخۆی_تورکیا_لە_دەسپێکی_ئەمساڵەوە_١٣٤_ئەندامی_پەکەکە_خۆیان_ڕادەست_کردووە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە دەسپێکی ئەمساڵەی زایینییەوە واتە ساڵی ٢٠٢٦، ١٣٤ ئەندامی پەکەکە لە چوارچێوی بەرنامەوانی ناسراو بە "قەناعەت پێکردن و گەڕاندنەوە" و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئەمنی، خۆیان ڕادەست کردووە. بە وتەی ئەم وەزارەتخانەیە، زۆربەی ئەم کەسانەی پاش خۆڕادەستکردن لەبەند کراون.
(last modified 2026-07-01T13:22:49+00:00 )
ته‌مووز 01, 2026 13:28 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: لە دەسپێکی ئەمساڵەوە ١٣٤ ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە دەسپێکی ئەمساڵەی زایینییەوە واتە ساڵی ٢٠٢٦، ١٣٤ ئەندامی پەکەکە لە چوارچێوی بەرنامەوانی ناسراو بە "قەناعەت پێکردن و گەڕاندنەوە" و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئەمنی، خۆیان ڕادەست کردووە. بە وتەی ئەم وەزارەتخانەیە، زۆربەی ئەم کەسانەی پاش خۆڕادەستکردن لەبەند کراون.

لە بەیاننامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا هەروەها ئاماژەیش بەوە کراوە کە ئەم کەسانە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی یەکەکانی هەواڵگریی فەرماندەرێتی ژاندارمری، پۆلیسی تورکیا و ناوەندی دژەتیرۆر ناسکراون و هاندراون بۆ خۆبەدەستەوەدان.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە ١١٥ کەس لە کەسانی خۆبەدەستەوەداو بە پێی بڕیاری دادگا هەتا کاتی بەرپاکرانی دادگاکەیان لە گرتووگە دەمێننەوە، ١٤ کەس لە چوارچێوی چاودێریی دادەوانیدا ئازاد کراون و پرۆسەی بەدواداچوونی دادەوانیی دۆسییەی پێنج کەسی دیکەیش هێشتا بەر بەردەوامە.