پارتی ئەحمەد داوودئۆغڵوو کۆتایی بە چالاکیی سیاسیی خۆی دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i445740-پارتی_ئەحمەد_داوودئۆغڵوو_کۆتایی_بە_چالاکیی_سیاسیی_خۆی_دێنێ
ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، رایگەیاند؛ ئەو پارتە پاش ڕاوێژ لەگەڵ دەم و دەزگە بەرپرسیارەکان و ئەندامەکانی، چالاکیی سیاسیی خۆی رادەگرێ.
(last modified 2026-07-30T14:51:21+00:00 )
ته‌مووز 30, 2026 15:00 Asia/Tehran
  • پارتی ئەحمەد داوودئۆغڵوو کۆتایی بە چالاکیی سیاسیی خۆی دێنێ

ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، رایگەیاند؛ ئەو پارتە پاش ڕاوێژ لەگەڵ دەم و دەزگە بەرپرسیارەکان و ئەندامەکانی، چالاکیی سیاسیی خۆی رادەگرێ.

ئەحمەد داوودئۆغڵوو سەرۆکی پارتی ئایندە، لە ڕاگەیێندراوێکی چوار لاپەڕیی لەژێرناوی "بۆ تورکیای سبەی"نووسی: بڕیارمان داوە واز لە سیاسەتی حیزبی بێنین و چالاکیی سیاسی پارتی ئایندە کۆتایی پێ بێنین.

داوود ئۆغڵوو پێی داگرت؛ چالاکیی خۆی لە بوارەکانی ئەندێشە، فێرکاری، زانست، کولتور، دیپلۆماسی، ئابووری و هاودەنگیی کۆمەڵایەتی درێژە پێ دەدا.

بەپێی زانیاریی بڵاوبۆوە، پارتی ئایندە لەنیوەی دووەمی مانگی ئاگۆست، کۆنگرەی کۆتایی خۆی بەڕێوە دەباو چوار نوێنەری ئەو پارتەش هەتا ئەو کات لە پارتی ئایندەو فراکسیۆنی"ڕێگای نوێ" دا دەمێننەوە.

پارتی ئایندە لە ١٢ی دیسەمبەری ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد داوودئۆغڵوو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، دامەزراو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی٢٠٢٣ بوو بە خاوەنی ١٠ کورسیی لە پەرلەماندا.