ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو و هاوژینەکەی لە جەهەپە کشانەوەو پەیوەستی پارتی نوێ بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i446028-ئەکرەم_ئیمام_ئۆغڵوو_و_هاوژینەکەی_لە_جەهەپە_کشانەوەو_پەیوەستی_پارتی_نوێ_بوون
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو، شارەوانی دوورخراوەی ئەستەمووڵ و بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماریی، پاش حەڤدە ساڵ لە پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) کشایەوەو پەیوەستی "پارتی نوێ" بە سەرۆکایەتی ئۆزگور ئۆزەل بوو. دیلەک ئیمام ئۆغڵووش بەڕاگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەی لە جەهەپە، ئەندامەتی لە پارتی نوێی قەبووڵ کرد.
(last modified 2026-08-15T14:34:23+00:00 )
ئاب 15, 2026 12:45 Asia/Tehran
  • ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو و هاوژینەکەی لە جەهەپە کشانەوەو پەیوەستی پارتی نوێ بوون

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو، شارەوانی دوورخراوەی ئەستەمووڵ و بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماریی، پاش حەڤدە ساڵ لە پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) کشایەوەو پەیوەستی "پارتی نوێ" بە سەرۆکایەتی ئۆزگور ئۆزەل بوو. دیلەک ئیمام ئۆغڵووش بەڕاگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەی لە جەهەپە، ئەندامەتی لە پارتی نوێی قەبووڵ کرد.

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو شارەوانی هەڵبژاردەو خۆشەویستی ئەستەمووڵ کە لە ٢٣ی مارسی ٢٠٢٥ـەوە لە زیندانی مەڕمەڕەی سیلیڤری بەندکراوە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: لە ئەندامەتی حەڤدە ساڵانم لە پارتی کۆماریخوازی گەل دەکشێمەوە. ئەو بڕیارە، ئەنجامی ئەو بەهایانەیە کە لەبارەی ئایندەی وڵاتەکەمان بڕوام پێیانەو بەرپرسیارەتییەکە کە لەهەمبەر خەڵکدا هەستی پێ دەکەم.

دیلەک ئیمام ئۆغڵوو، هاوسەری ئەکرەم ئیمام ئۆغڵووش هەواڵی کشانەوەی لە جەهەپەو پەیوەست بوون بە پارتی نوێی ڕاگەیاند.