لاڤرۆف: مۆسکۆ درێژە دەدات بە پشتگری لە قۆدس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i319187-لاڤرۆف_مۆسکۆ_درێژە_دەدات_بە_پشتگری_لە_قۆدس
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیکرد لە سەر درێژەی پشتگری مۆسکۆ لە فەلەستین و قۆدس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2017 08:09 Asia/Tehran
  •  لاڤرۆف: مۆسکۆ درێژە دەدات بە پشتگری لە قۆدس

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیکرد لە سەر درێژەی پشتگری مۆسکۆ لە فەلەستین و قۆدس.

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،" سرگئی لاورۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا  ڕۆژی سێی شەممە لە دیداری "نەبیل شەعس" ڕاوێژکاری سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە مۆسکۆ وتی ڕوسیا هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی پرسی قۆدس بۆ سەر ڕێگای بنیاتنان بە کار دەگرێت.

 وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بەڕاشکاوی وتی مۆسکۆ لە ڕەوشی قۆدس ناڕازییە.

لاڤرۆف وتی" ویلادیمیر پوتین"  سەرۆک  کۆماری ڕوسیا بەردەوام هەلوێستی مۆسکۆی لەمەڕ پشتگری لە قۆدس ڕاگەیاندووە و لە پێوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە سەریان دا جەختیکردووە . وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها وتی مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە سەر ناردنی یارمەتییە کانی فریاگوزاریی  بۆ فەلەستینییەکان .

 بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تیل ئەبیب بۆ قۆدس، نەیاریەتی بەربڵاوی جیهانی بەدواوە بوو وفەلەستینی بردە نێو ناوەندی سەرنجدانە جیهانییەکان.