وشداری دانی ڕووسیا بە ئەمریکا لەبارەی چەکفرۆتن بە ئۆکراین
جێگری وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ،بە دەوڵەتی ئەمریکای ڕاگەیاند کە چەک ڕادەستی ئۆکراین نەکا.
" گریگوری کاراسین" جێگری وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتنیک وتی: مسکۆ بڕیاری ئەمریکا بۆ ڕادەست کرانی چەکە بە ئۆکراینی بە کردەوەیەکی مەترسیدار وهۆی ناپاوەجیی ئەم وڵاتە دەزانێت. بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسی ، لەبودجەی سەربازی ساڵی دووهەزارو هەژدەی ئەمریکا ، بۆ یارمەتی سەربازی بە ئۆکراین پانسەدو سیی ملوین دوڵارپێشبینی کراوە کە حکومەتی ئوکراین نێوەیەک لەم یارمەتیە چەکەمەنی یە دەتوانێ دوای جێ بەجێ کرانی چاکسازی لە هێزەچەکدارەکانی خۆی وەربگرێت. جیمز مەتیس وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە مانگی سێپتەمبەر بە سەفەرکردن بۆ کیی یفی پێتەختی ئوکراین ، لەبەرنامەی ڕادەس کرانی سەدوحەفتاو پێنج ملوین دوڵار کەرەسەی شەڕ بەشێوەی بەلاش بەم وڵاتە هەواڵی دا. ئەمریکا هەروەها دروسی کرانی ناڤەندی فەرماندەیی سەربازی دەریایی لە بەندەری ئودسا لە باشووری ئۆکراینی لە لیواری دەریای ڕەشی دەسپێکردووە. ئوکراین لە فۆریەی دووهەزارو چواردە دوابەدوای کۆدەتای ڕۆژئاواخوازانە لەدژی دەوڵەتی کاتیی ، بووە گوڕەپانی تێکەڵچوونی هێزە دەوڵەتی ونەیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە. ڕووسیا زۆر جار لەبارەی شوێنهاتەکانی نێردرانی چەک وشەڕامێری سەربازی لە ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە ڕاگیرانی ڕەوتی ئاگر بەس ونالەباربوونی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە وشداری داوە.