مۆسکۆ: بایکۆتەکانی ئەمریکا بێ وڵام نامێنێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: بایکۆتی نوێی ئەمریکا بە دژی مۆسکۆ بێ وڵام نامێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا،ڕۆژی شەممە لە نێو کۆڕی پەیامنێران ، بایکۆتی نوێی ئەمریکا بە دژی مۆسکۆی بێ بنەما وەسف کرد و وێڕای شەرمەزار کردنی، ڕایگەیاند : ڕوسیا مافی هەڵبژاردنی هەوڵەکان بۆ وڵامدانەوە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکای بۆ خۆی پاراستووە .
زاخارۆڤا وتیشی : ئەمریکا چەند کەسی تر لە شارومەندانی ڕووسی لەوان ڕەمەزان قەدیر ئۆفی سەرۆکی چچنی بایکۆت کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای گاڵتەجاڕ زاانینی هۆیەکانی ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی شارومەندانی ڕووسی وتی : ئەمریکا تائێستا 402 کەسایەتی مافەوانی لەوان کاربەدەستانی سیاسی و بەڕێوەبەرانی کۆمپانییاکان و 195 شارۆمەندی ئاسایی ڕووسی ، بایکۆت کردووە.
ڕۆژاوا لەساڵی 2014 لەسەر قەیرانی ئۆکراین، چەندین گەمارۆی بە دژی ڕ وسیا پەسەند کردووە.
میدیاکانی ڕووسی ئەم بەینە ڕایانگەیاندووە ئەمریکا لیستێکی مەزنی شارومەندانی ڕووسی وەک وەبەرکەوتوانی بایکۆت دەنێرێتە یەکێتیی ئەورووپا هەتا وڵاتانی ئەورووپایی پێوەندییان لەگەڵ نەکەن.