داعش؛ بەرپرسی تەقینەوەکەی کابول
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i321353-داعش_بەرپرسی_تەقینەوەکەی_کابول
گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی پەلاماری شەوی هەینی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە کابولی گرتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2018 07:23 Asia/Tehran
  • داعش؛ بەرپرسی تەقینەوەکەی کابول

گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی پەلاماری شەوی هەینی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە کابولی گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ ماڵپەڕی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش ناسراو بە "اعماق" بەرپرسدیەتیی پەلاماری تەقینەوەیی ئێوارەی پێنجشەممە لە کابولی پێتەختی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ.

بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتی بڵاو کراوە؛ لە پەلاماری تیرۆریستیی شەوی هەینیدا کەسێکی خۆکوژ هێرشی کردە سەر پۆلیسی کابول و بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس.

تیرۆریستانی تەکفیریی داعش نزیکەی ٨٠ کەسیان لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە چەندین پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر کابولی پێتەخت و نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی کابول، لەخاک و خوێندا گەوزاندووە.