پشتگری داعش لە ئاژاوەکانی نێو ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i321515-پشتگری_داعش_لە_ئاژاوەکانی_نێو_ئێران
ئاسۆشێتیدپرێس باسی لە ڕاگەیاندرانی پشتگریی تاقمی ترۆریستی داعش کرد لە ئاژاوەکانی ئەمدواییە لە ژمارێک لە شارەکانی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2018 08:15 Asia/Tehran
  •  پشتگری داعش لە ئاژاوەکانی  نێو ئێران

ئاسۆشێتیدپرێس باسی لە ڕاگەیاندرانی پشتگریی تاقمی ترۆریستی داعش کرد لە ئاژاوەکانی ئەمدواییە لە ژمارێک لە شارەکانی ئێران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتید پرێس ، تاقمی داعش لە تازەترین ژمارەی حەوتە نامەی خۆی ناسراو بە " ئەلنەبا" کردەوە تێکدەرانەکانی ژمارێک لە ئەندامانی ئاژاوە گێری سەر بە ڕەوتی ڕۆژئاوایی- عەرەبی- زایۆنیستی لە ژمارێک لە شارەکانی ئێران لە رۆژانی رابردوودا، " شۆڕش" دژی نزامی ئێران وەسف کرد و پشتگریی خۆی لە ئاژاوە گێران ڕاگەیاندووە .

داعش لە هاوڕێیەتی هاوکات لەگەڵ  لاگرانی رۆژئاوایی- عەرەبی- زایۆنیستی خۆی، پەیامی ئەم ئاژاوە گێرانەی یەکجار گرنگ وەسف کرد و لە سەر پێویستیی درێژەی پێدرانی جەختیکرد .

 لە کاردانەوەدا ،" محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەرەی توئیتەری دا نووسی عەرەبستانی سەعوودی و داعش بە پێرەوی لە ترەمپ پشتگریی دەکەن لە تووندو تیژی و کاری تێکدەرانە لە ئێران دا .