ڕەخنەی ڕووسیا لە توندتر بوونەوەی گەف وگوشاربۆ سەر تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i322361-ڕەخنەی_ڕووسیا_لە_توندتر_بوونەوەی_گەف_وگوشاربۆ_سەر_تۆرەکۆمەڵایەتییەکان_لە_ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە ئیدعای ئازادی بەیان دەکەن، خۆیان زۆرترین کۆنتڕۆڵیان هەیە بە سەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەر ناوەڕۆکێک کە جێی پەسەندیی کاربەدەستانی دەوڵەتی نین لادەبەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2018 15:07 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕووسیا لە توندتر بوونەوەی  گەف وگوشاربۆ سەر تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە ئیدعای ئازادی بەیان دەکەن، خۆیان زۆرترین کۆنتڕۆڵیان هەیە بە سەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هەر ناوەڕۆکێک کە جێی پەسەندیی کاربەدەستانی دەوڵەتی نین لادەبەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، ماریا زاخارۆڤا وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: لە ئەمریکا ، بەریتانیا و ئەڵمانیا گوشار بۆ سەر تۆرەکانیی کۆمەڵایەتی هەرۆژ تادێ تووندتر دەبێتەوە و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ئامرازی دەستی کاربەدەستانی ئەوان.

 زاخارۆڤا بەڕاشکاوی وتی: لەم  وڵاتانە  کە ئیدعای  ئازادی بەیان دەکەن و وڵاتانی دیکە تۆمەتبار دەکەن بە بنپێکردنیی ئازادی بەیان، زۆرترین گوشار وبەرتەسکییەکان لەپێناو پێشگرتن بە دەکارهێنەرانیی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام دەگرێت .

  ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠١٧ یاساکان لە بارەی کەڵک وەرگرتن لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا ، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا تووندتر بۆتەوە و ئەم گوشارو بەرتەسکییانە لە ساڵی ٢٠١٨ یش دا درێژەی دەبێت .