بەریتانیا و فەرانسا ڕێککەوتن لە سەر پێکهێنانی هەنجومەنی وەزیرانی بەرەڤانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i323269-بەریتانیا_و_فەرانسا_ڕێککەوتن_لە_سەر_پێکهێنانی_هەنجومەنی_وەزیرانی_بەرەڤانی
وەزارەتی بەرەڤانیی بەریتانیا ئێوارەی پێنجشەممە رایگەیاند؛ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە و فەرانسا ڕێککەوتوون لە سەر گەڵاڵەی پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرەڤانیی دوو وڵات بە مەبەستی بەهێزتر کردنی هاوکاریی بەرەڤانی لە نێوان لەندەن و پاریس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2018 08:56 Asia/Tehran
  • بەریتانیا و فەرانسا ڕێککەوتن لە سەر پێکهێنانی هەنجومەنی وەزیرانی بەرەڤانی

وەزارەتی بەرەڤانیی بەریتانیا ئێوارەی پێنجشەممە رایگەیاند؛ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە و فەرانسا ڕێککەوتوون لە سەر گەڵاڵەی پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرەڤانیی دوو وڵات بە مەبەستی بەهێزتر کردنی هاوکاریی بەرەڤانی لە نێوان لەندەن و پاریس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە وەزارەتی بەرەڤانیی بەریتانیا؛ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی ئێوارەی پێنجشەممەی 'ترێزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و "ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرانسا دوولایەن بە ڕاگەیاندنی پێکهاتنی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرەڤانیی دوو وڵات، جەختیان کرد لە سەر بەدیهاتنی پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان وەزیرانی دوو لایەن لە چوارچێوێکی دیاری کراودا.

دوو لایەن هەروەها جەختیان کرد لە سەر پێویستی بەردەوام بوونی هاوکاری و ڕاهاتن لە بواری پیشەسازیی بەرەڤانیی بەریتانیا لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەیی ئەورووپا پاش بێرگزیت ( دوای ئەوەی کە بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا چوە دەر).

ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا ئێوارەی پێنجشەممە بە کاتی خۆجێی بە مەبستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە لەندەن.

بە پێی بەرنامەی ڕاگەیەندراو؛ باسی کۆچبەرانی سەقامگیر لە بەندەری کالە (فەرانسا) کە بەنیازی ڕۆیشتن بۆ بەریتانیان و چوونەدەری لەندەن لە یەکێتی ئەورووپا لەو پرسانەیە کە لە سەفەری مەکرۆن بۆ لەندەن بڕیارە بخرێنە بەر باس و لێکدانەوە.