پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەمریکایی بۆ سەر تانکێک لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i326767-پەلاماری_فڕۆکەی_بێ_سەرنشینی_ئەمریکایی_بۆ_سەر_تانکێک_لە_سوریا
هەواڵدەری بەریتانی ڕۆێتێرز باسی لە وەبەر پەلامارکەوتنیی تانکێک لە ناوچەی ' ئەلتیبە" لە خاکی سوریا ، لە لایەن فرۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەمریکایی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2018 11:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەمریکایی بۆ سەر تانکێک لە سوریا

هەواڵدەری بەریتانی ڕۆێتێرز باسی لە وەبەر پەلامارکەوتنیی تانکێک لە ناوچەی ' ئەلتیبە" لە خاکی سوریا ، لە لایەن فرۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەمریکایی کرد .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە رۆێتێرز، کاربەدەستە ئەمریکاییەکان  رۆژی سێی شەممە دانیان داناوە لە سەر لەناو چوونی تانکێکی (تی ٧٢) ـی بەرهەمی روسیا لە سوریا دا لە لایەن فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەو وڵاتەوە .

 ئەم پەلامارە  کە لە نزیک  ناوچەی " ئەلتیبە" لە ستانی  حۆمس، رۆژئاوای سوریا ئەنجام دراوە، دووهەمین پەلاماری هێرشکارانەیە بۆ سەر بنکەی هێزەکانیی لاگری دەولەتی سوریا لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتە دا .

" جێفری هاریگان" فەرماندەری پایەبەرزی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست لەم بارەوە شتێکی نەدرکاند. هەر لەم حالە دا  کاربەدەستێکی ئەمریکای کە نەیەویست ناوی لەقاو بدرێت  ، ئیدعای کرد: لانیکەم  دوو هێزی لاگری  دەوڵەتی سوریا  دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکەی بێ سەرنشینی ئەمریکایی کوژراون. لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی نێو دەولەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەشتی فیڤریە ی ٢٠١٨ بۆ سەر بنکەو مەتەڕێزی هێزەکانی هاوپەیمانی سوپای  سوریا لە ستانی "دەیرۆزوور" لە رۆژهەڵاتی  سوریایش دەیان کەس  کوژراون.

 ئەمریکا و چەند وڵاتی هاوپەیمانی، لە مانگی ئاگۆستی ٢٠١٤ ەوە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی  تاقمی ترۆریستی داعش ، بە دەر لە چوار چێوەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەولەتی سوریا ،هاوپەیمانی پێکهێناوە . ئەم هاوپەیمانی ئەمریکاییە تا بە ئێستا زۆرێک لە شارومەندانیی بێ تاوانی سوری لە ستانەکانی دەیرۆزوور، ڕەقە و حەڵەب (ڕۆژهەڵات و باکووری سوریا) لە خاک و خۆین دا گەوزاندووە .