هەل ڕەخساندنی ڕۆژاوا بۆ کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستان لەچەکی شیمیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i328941-هەل_ڕەخساندنی_ڕۆژاوا_بۆ_کەڵک_وەرگرتن_لە_تیرۆریستان_لەچەکی_شیمیایی
نوێنەری هەمیشەیی سووریا وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی هەلی سیاسی دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی تیرۆریستان بتوانن چەکی شیمیایی بەکار بێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2018 10:36 Asia/Tehran
  • هەل ڕەخساندنی ڕۆژاوا بۆ کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستان لەچەکی شیمیایی

نوێنەری هەمیشەیی سووریا وتی: وڵاتانی ڕۆژاوایی هەلی سیاسی دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی تیرۆریستان بتوانن چەکی شیمیایی بەکار بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین؛ "حسامەدین ئالا" نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤدا سەبارەت بە بریارنامەی پێشنیاریی بەریتانیا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لێکدانەوە باروودۆخی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق وتی: ئەو هەنگاوەی بەریتانیا مەسەلەی تازە نییە و نوێترین هەڵوێستی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانەکانی لەمەڕ بە سیاسیی کردنی پرسەکانی مافی مرۆڤە.

حسامەدین ئاڵا وتیشی: بەو لەنەی کە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتاردانەکەیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ رایگەیاند؛ ئەم وڵاتانە تیرۆریزمیان بە پێی قازانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیان دابەش کردووە بە دوو بەشی خراپ و چاک.

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ وتی: بەریتانیا لە پێشنووسی بڕیارنامەکەیدا پشتی بە هەندێ شک و گومان بەستووە کە ئەوانە هەموو بێ بنەمان.

حسامەدین ئاڵا وتیشی؛ لە ڕوانگەی سیاسییەوە ئەو کردەوەی بەریتانیا دابینکەری ئامانجی ڕاستینەی ئەم وڵاتە واتە داکۆکی لە تیرۆریستان لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات بە بیانووی داکۆکی لە خەڵکی مەدەنییە.

بەریتانیا لە بڕیارنامەکەیدا دەوڵەتی سووریای تۆمەتبار کردووە بە دەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە کاتێکدا کە هیچ لێژنەیەکی لێکۆڵەر و پەیجۆر لەم بارەوە پێک نەهاتووە و ئەوەش ڕێگایەکی جێمتمانەیە بۆ دەرخستنی ئامانجی راستینەی بڕیارنامەی پێشنیاریی بەریتانیا و ئەو ڕاستییەی کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە خەریکە هەل بۆ سناریۆیەک دەڕەخسێنێ کە هێشتا ڕووی نەداوە.