مووحاکمەی داعشییەک بە تاوانی پلان داڕشتن بۆ ترۆری "تێرێزا مەی"
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i343246-مووحاکمەی_داعشییەک_بە_تاوانی_پلان_داڕشتن_بۆ_ترۆری_تێرێزا_مەی
لاگرێکی تاقمی ڕەشەکوژی داعش کە بەتەمای ترۆری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بۆمبدانان لە نووسینگەکەی بوو، لە دادگە ئامادە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2018 20:27 Asia/Tehran
  • مووحاکمەی داعشییەک بە تاوانی پلان داڕشتن بۆ ترۆری

لاگرێکی تاقمی ڕەشەکوژی داعش کە بەتەمای ترۆری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بۆمبدانان لە نووسینگەکەی بوو، لە دادگە ئامادە بوو.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیسپۆتینیک،" نەعیمور ئەلزەکەریا ڕەحمان" تەمەن ٢٠ ساڵان دانیشتووی لەندەن و یەکێ لە لاگرانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش ، تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ بۆمبدانان لە نووسیگەی "تیرێزا مەی "سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و تێرۆر کردنی ناوبراو.

 نەعیمور بە فەرمانبەری پاڵای دەزگەی نێوخۆی بەریتانیا ئیم ئای ٥ وتبووی بە دوای کەڵک وەرگرتن لە پشتێنی خۆتەقاندنەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ژار بووە لە پەلامار بۆ سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران. نەعیمور کە لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ دا قۆڵبەست کراوە، پێش قۆڵبەستکرانی لە فیلمێکی تۆمار کراوی دا،لەگەڵ داعش بەیعەتی کردووە و وتوویەتی، چەند رۆژ دەرفەتی ماوە بۆ پەلامارە مەرگهێنەرەکەی.