بەرزبوونەوەی ئاستی پەلامارەکانی داعش بۆسەر تالیبان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i344245-بەرزبوونەوەی_ئاستی_پەلامارەکانی_داعش_بۆسەر_تالیبان_لە_رۆژهەڵاتی_ئەفغانستان
نیونەری ویلایەتی کونەر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان باسی بەرزبوونەوەی ئاستی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات بۆسەر تالیبان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2018 07:13 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ئاستی پەلامارەکانی داعش بۆسەر تالیبان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان

نیونەری ویلایەتی کونەر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان باسی بەرزبوونەوەی ئاستی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات بۆسەر تالیبان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان .

بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەری تەسنیم ، مولەوی شەهزادە شاهید گوتی  : رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەمانجی سەرەکیی خۆی سەرکوت کردنی گروپی تالیبان داناوە چونکە ئەم گروپە بە گەورەترین لەمپەر دەزانێ لەسەر رێگەی پەلامارە تیرۆریستیەکانی خۆی لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان دەزانێ .

ئەندامی پەرلەمانی ئەفغانستان وتیشی : پەرەی پەلامارەکانی داعش و زاڵبوون بەسەر ناوچەی زیاتر لە لایەن ئەم گروپەوە ، نیگەرالنیی جدیی خەڵکی ویلایەتی کونەری لێکەوتووەتەوە .

تالیبان لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران هەڵمەتی جیاجیای لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باکوور و رۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئەنجام داوە کە رووبەڕووی کاردانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی بووەتەوە .