تاقمی ڕەشەکوژی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی جەلال ئابادی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ
تاقمی ڕەشەکوژی داعش شەوی دووشەممە بەرپرسایەتیی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری جەلال ئاباد ناوەندی ویلایەتی نەنگەرھاری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ھاوکات لەگەڵ سەردانی موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بۆ شاری جەلال ئاباد ناوەندی ویلایەتی نەنگەرھاری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان، تیرۆریستێکی خۆکوژ بۆمباکانی تەکی لەنێو ئاپۆڕەیەکی ئەم شارەدا تەقاندەوە کە لە ئەنجام دا بیست کەس کوژران و بیست کەسی دیکەش بریندار بوون.
تاقمی ڕەشەکوژی داعش ڕایگەیاندووە، بە تەما بووە لەم ھێرشەدا موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بکوژێت.
ئەم تەقینەوەیە دوای وتاردانەکەی موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە مەیدانی (پەشتونستان)ی شاری جەلال ئاباد ڕووی دا.
موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە کاتی ڕوودانی تەقینەوەکە، ئامادەی شوێنەکە نەبوو.
موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە بۆ خستنەگەڕی ھێندێک گەڵاڵەی ئاوەدانکاری و چاوپێکەوتنی خەڵک گەییشتە شاری جەلال ئاباد ناوەندی ویلایەتی نەنگەرھاری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان .
ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە شایەتی پەرەسەندنی ھێرش و تەقاندنەوەی تیرۆریستیی زۆر بووە.