جەختی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە سەر پارێزرانی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387506-جەختی_وەزیری_دەرەوەی_بریتانیا_لە_سەر_پارێزرانی_بەرجام
وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی سێ شەممە لە سەر پێویستیی پارێزرانی بەرجام پێی داگرت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە سەر پارێزرانی بەرجام

وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی سێ شەممە لە سەر پێویستیی پارێزرانی بەرجام پێی داگرت

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا«دومینیک ڕاب» لە کۆبوونەوەی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی مەجلیسی عەوامی بریتانیا ڕایگەیاند: لەندەن ھاوڕێ لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکانی دیکەی ئەندام بەدووی پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەوەیە.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەم دانیشتنەدا ھەروەھا جارێکی تر ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی دژی ئێران بەبێ بایەخ زانی.

سەرباری دژایەتیی زۆربەی ئەندامانی وەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، «مایک پەمپێئۆ»وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەممە ٢٠ی سپتامبەر بانگەشەی ککردکە تەواوی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران لەوانە بایکۆتی چەکەمەنی کارا کراونەتەوە.