گیرانی 600 ناڕازیی هەڵبژاردن لە ئەیالەتی مینەسوتای ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388906-گیرانی_600_ناڕازیی_هەڵبژاردن_لە_ئەیالەتی_مینەسوتای_ئەمریکا
پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس سەر بە ئەیالەتی مینەسوتا ی ئەمریکا خۆپێشاندانی ناڕازیانی هەڵبژاردن لەو شارەی سەرکوت کردو لانیکەم شەش سەت کەس لەوانی قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 05:58 Asia/Tehran
  • گیرانی 600 ناڕازیی هەڵبژاردن لە ئەیالەتی مینەسوتای ئەمریکا

پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس سەر بە ئەیالەتی مینەسوتا ی ئەمریکا خۆپێشاندانی ناڕازیانی هەڵبژاردن لەو شارەی سەرکوت کردو لانیکەم شەش سەت کەس لەوانی قۆڵبەست کرد.

 

 

پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس لە هەڵس وکەوت کردن لەگەڵ ناڕازییان، گازی فرمێسکهێن و کەرەستەی دیکەی دژە ئاژاوەی بەکارهێنا. خۆپێشاندەران بە نەژمێردرانی دەنگەکانیان ناڕازی بوون.

پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لە رۆژی سێی نۆڤمبەر، شارەکانی ئەو وڵاتە بوو بە گۆڕەپانی خۆپێشاندانی لایەنگران و نەیارانی ترەمپ.

پارێزکاری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ئیدیعای کرد کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە کۆتایی پێ نەهاتووە.

رودی جولیانی شەوی شەممە پاش ڕاگەیێندرانی سەرکەوتنی جۆ بایدێن بەربژاری پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە شاری فیلادلفیا ی ئەیالەتی پێنسیلوانیا گوتی: ترەمپ لەو خولەدا شکست هێنان لە هەڵبژاردن قەبووڵ ناکاو ئەو هەڵبژاردنە هەتا کۆتاییەکەی مەودای زۆرە.

برازای ترەمپیش گوتی کە چوونەژێرباری ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی بۆ مامی دژوارە.

مێری ترەمپ گوتی: دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی ئەوەیە ببێ بە کەسێکی بێ کەڵک.