سەرەی ھەزاران ئەمریکی بۆ وەرگرتنی خۆراکی بەلاش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389242-سەرەی_ھەزاران_ئەمریکی_بۆ_وەرگرتنی_خۆراکی_بەلاش
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارتێکەریی خراپی لەسەر ئابووری ئەمریکا ، وایکردووە ھەزاران کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە سەرەی دوور و درێژی خۆراکی بەلاش دابن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2020 17:36 Asia/Tehran
  • سەرەی ھەزاران ئەمریکی بۆ وەرگرتنی خۆراکی بەلاش

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کارتێکەریی خراپی لەسەر ئابووری ئەمریکا ، وایکردووە ھەزاران کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە سەرەی دوور و درێژی خۆراکی بەلاش دابن .

بە پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن ، ھەزاران ئۆتۆمبێل لە ریزی وەرگرتنی خۆراکی بەلاش لە ناوەندێکی بەشینەوەی یارمەتیی خۆراکیی لە شاری داڵاس ئامادە بوون . 

 ئەو ھەزاران ئۆتومبێلە وەستابوون تا خاوەنەکانیان بتوانن خۆراکی بەلاش وەرگرن . ملیۆنان ئەمریکی لە باری داراییەوە تووشی کێشە ھاتوون لە کاتێک دا کە ھێشتا پەکێجی ھاوکاریە داراییەکان لە کۆنگرە واژۆ نەکراوە . 

دیموکرات و کۆماریەکان ھێشتا لەسەر ئەم بابەتە رێکنەکەوتوون .