درێژەی نیگەرانیی لە بارەی رەوشی ئاسایشیی لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391776-درێژەی_نیگەرانیی_لە_بارەی_رەوشی_ئاسایشیی_لە_ئەمریکا
بە دوای نیگەرانیی لە ئەگەری روودانی پەلامار لە لایەن ھێزەکانی دابینکەری ئاسایشی رێوڕەسمی سوێندخواردن ، ئێف بی ئای ھەموو ھێزەکانی گاردی نیشتمانیی دەپشکنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • درێژەی نیگەرانیی لە بارەی رەوشی ئاسایشیی لە ئەمریکا

بە دوای نیگەرانیی لە ئەگەری روودانی پەلامار لە لایەن ھێزەکانی دابینکەری ئاسایشی رێوڕەسمی سوێندخواردن ، ئێف بی ئای ھەموو ھێزەکانی گاردی نیشتمانیی دەپشکنێ .

کاربەدەستانی سەربازیی ئەمریکایی رایانگەیاندووە ئەو نیگەرانیە  ھەیە کە پەلامارێک لە لایەن کارمەندانی خۆیی یان ھەڕەشەیەک لە لایەن ئەندامانی راژەکاریی ئامادە بووی دابینکردنی ئاسایشی رێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆ بایدن ، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا ، ھەبێ ،  پرسێک کە وایکردووە ئێف بی ئای ھەموو 25 ھەزار ھێزی گاردنی نیشتمانیی کە بۆ ئەم رێوڕەسمە دێنە واشنگتۆن بپشکنێ . 

نزیکەی 25 ھەزار ئەندامی گاردی نیشتمانیی ئەمریکا لە سەرانسەری ئەم وڵاتەوە بەرەو واشنگتۆن دەچن کە لانیکەم دوو ئەوەندە و نیو زیاترە لە ژماری ھێزە ئاسایشیەکانی رێوڕەسمەکانی سوێندخواردنی پێشوو . 

لە لایەکی دیکەوە بە دوای بانگەوازی لاگرانی دۆناڵد ترامپ و تاقمە راستە توندڕۆکان بۆ سازدانی خۆپێشاندانی چەکداری لە 50 ویلایەتی ئەمریکا ، لاگرانی سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی ئۆھایۆ خۆپێشاندانی چەکداریان بەڕێوەبرد .