ئاماری یونسکۆ لە بارەی نەخوێندەواریی ملیۆنان منداڵ لە جیهان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392054-ئاماری_یونسکۆ_لە_بارەی_نەخوێندەواریی_ملیۆنان_منداڵ_لە_جیهان_دا
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی فێرکاری و زانستی و فەرهەنگیی رێکخراوی نەتەوەکان ( یونسکۆ) ملیۆنان منداڵ و تازەلاو لە جیهان دا توانایی خوێندنەوە و نوسینیان نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 05:28 Asia/Tehran
  • ئاماری یونسکۆ لە بارەی نەخوێندەواریی ملیۆنان منداڵ لە جیهان دا

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی فێرکاری و زانستی و فەرهەنگیی رێکخراوی نەتەوەکان ( یونسکۆ) ملیۆنان منداڵ و تازەلاو لە جیهان دا توانایی خوێندنەوە و نوسینیان نیە .

یونسکۆ لە سێهەمین دەورەی رۆژی جیهانیی فێرکاری کە رۆژی رابردوو بەڕێوەچوو ، لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسی : ئێستا لە سەرانسەری جیهان دا 258 منداڵ و تازە لاو و لاو خوێندنییان نیە . 617 میلیۆن منداڵ و تازە لاو خوێندنەوە و نوسین و حیسابی سادەی بیرکاری نازانن .

یونسکۆ وتیشی ، بێ دەستەبەرکرانی خوێندنی باش و گشتداگر و دروست ، هیچ وڵاتێک لە مسۆگەرکردنی یەکسانیی نێوان ژنان و پیاوان و نەهێشتنی هەژاری سەرکەوتوو نابێ .