پێشوازیی مۆسکۆ لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆتی نێونەتەوەیی بەسەر ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393106-پێشوازیی_مۆسکۆ_لە_وازھێنانی_ئەمریکا_سەبارەت_بە_سەپاندنی_بایکۆتی_نێونەتەوەیی_بەسەر_ئێراندا
وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشت، پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2021 18:17 Asia/Tehran
  • پێشوازیی مۆسکۆ لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆتی نێونەتەوەیی بەسەر ئێراندا

وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشت، پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «دیمیتری پسکوف» ڕۆژی ھەینی بە دەربڕینی ئەمەی کە مۆسکۆ بە بووژاندنەوەی بەرجام دڵخۆشە، لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشت، پێشوازیی کرد.

«ڕیچارد میڵز» سەرپەرشتی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە نامەیەک دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت بە فەرمی لە بانگەشەی پێشووی وڵاتەکەی سەبارەت بە پێویستیی داسەپێندرانی بایکۆتی ئەم ئەنجومەنە بە سەر ئێراندا، کشایەوە.

ئەمریکا وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی پێشووی «دۆناڵد ترەمپ» سەبارەت بە پێویستیی  داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت بە سەر ئێران و ئامادەیی ڕاگەیاندنی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی تاقمی ٥و١ و ئێران لە بارەی بەرجامەوە، سەرەنجامی یەکەم بروشکەی بەرجامیی خۆی ئاراستەی ئێران کرد.

دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «جۆ بایدێن» دانی ناوە بە شکست ھێنانی سیاسەتەکانی ترەمپ لە ھەمبەر ئێراندا و وتوویەتی بەنیازە بەسەرنجدانی ئەمەی کە کشانەوەی یەک لایەنە لە بەرجام تەریک خرانەوەی نێونەتەوەیی ئەمریکای لێ کەوتووەتەوە، وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنەی وا لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشتیشەوە پەسەند کراوە.