پێداگریی ئەمریکا لەسەر پشتیوانیکردنی شای ئەردەن دوای ھەوڵی کودیتا لەم وڵاتە
له‌دوای شکستپێهێنانی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاکرده‌وه و رایگه‌یاند، پشتیوانی له شا عه‌بدوڵای دوه‌م پادشای ئوردن ده‌که‌ن و هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا لە راگێندراوێک دارایگه‌یاند، شا عه‌بدوڵایی دوه‌م پادشای ئوردن هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکایه و پاڵپشتی ته‌واوی دەکەن.
پێشتریش، سه‌رۆکایه‌تی میسر له به‌یاننامه‌یه‌کدا پشتیوانی ته‌واوی بۆ شا عه‌بدوڵای دوه‌م پادشای ئوردن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، میسر جه‌ختده‌کاته‌وه که ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتی ئوردن به‌شێکی دانه‌بڕاوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بیه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئاژانسی هه‌واڵی ئوردن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زیاتر له 20 که‌س به‌هۆکاری ئه‌منی ده‌ستگیرکراون که سه‌رۆکی پێشوی دادگای باڵا و نێرده‌ی تایبه‌تی شا عه‌بدوڵای بۆ سعودیه‌یان تێدایه و هه‌وڵیانداوه کوده‌تا ئه‌نجامبده‌ن.