ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو یاریدەرەکەی جێگای گرتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401747-ناردراوی_تایبەتیی_ئەمریکا_بۆ_کاروباری_ئەفغانستان_وازی_لە_پۆستەکەی_ھێناو_یاریدەرەکەی_جێگای_گرتەوە
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند: «زەڵمای خەلیل زاد» ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو «تۆماس وێست»ی یاریدەری وەک جێگرەوەی ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 14:12 Asia/Tehran
  • ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو یاریدەرەکەی جێگای گرتەوە

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند: «زەڵمای خەلیل زاد» ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو «تۆماس وێست»ی یاریدەری وەک جێگرەوەی ھەڵبژێردرا.

ھەواڵی کشانەوەی «زەڵمای خەلیل زاد» لە لایەن «ئانتۆنی بلینکێن»ی  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڵاو بووەتەوە.

«بلینکێن» وێڕای ستایش کردنی «خەلیل زاد» کە خۆی وتەنی دەیان ساڵی خزمەتی جەماوەری ئەمریکای کردووە، ەختی لەوەش کردووەتەوە کە،«تۆماس وێست»ی یاریدەری «خەلیل زاد» لەو پۆستەدا جێگای ناوبراو دەگرێتەوە.

کشانەوەکەی «خەلیل زاد» کەمتر لە دوو مانگ لە کشانەوەی سەرشۆڕانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەنجامی گرتووە.

«خەلیل زاد» لە نامەی دەست لەکارکیشانەوەکەی بەرگری لە رابردوی خۆی کردووە  و لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەش داوە کە دوایین ئەرکەکەی ئەنجامی پێویستی لێ نەکەوتووەتەوەو شکستی ھێناوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە، هۆکارەکە دیارە و لە داهاتوودا دەیخاتە ڕوو.

وەک باسی دەکرێت «زەڵمای خەلیل زاد» بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرپرسیارێتیی دانوستان لەگەڵ تاڵیبانی پێ سپێردرابوو.