پەسەندکرانی چوارەمین ھەگبەی بایکۆتەکانی دژی ڕووسیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406205-پەسەندکرانی_چوارەمین_ھەگبەی_بایکۆتەکانی_دژی_ڕووسیا_لە_لایەن_یەکێتیی_ئەورووپاوە
وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای کردنە ئامانجی کۆمەڵێک کەس و دامەزراوەی ڕووسی چوارەمین ھەگبەی بایکۆتەکانی دژی مۆسکۆیان پەسەند کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2022 05:01 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی چوارەمین ھەگبەی بایکۆتەکانی دژی ڕووسیا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە

وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای کردنە ئامانجی کۆمەڵێک کەس و دامەزراوەی ڕووسی چوارەمین ھەگبەی بایکۆتەکانی دژی مۆسکۆیان پەسەند کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرەنسا کە سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەورووپای بە ئەستۆیە، ڕایگەیاند: ئەم یەکێتییە لە ڕاوێژی لەگەڵ ھاوبەشە نێونەتەوەییەکانی دا ھەگبەی چوارەمی بایکۆتی دژی ئەو دامەزراوەو کەسانەی کە ڕۆڵیان لە ھێرشی سەر ئۆکرانیا ھەبووە، پەسەند کردووە. ئەم بایکۆتانە چەند بەشێکی ئابووریی ڕووسیاش دەگرێتەوە.

سەرۆکایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ئەم یەکێتییە ھەروەھا بەیاننامەی ڕێکخراوەی بازرگانیی جیھانی لە بارەی ھەڵپەسێردرانی ڕاپەڕاندنی بڕگەی دڵخوازترین وڵات بۆ ڕووسیاو ھەڵپەساردنی داخوازییەکەی بیلاڕووس بۆ پەیوەست بوون بە «WTO»ی پشتڕاست کردەوە.

لەوەتەی شەڕ لە مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکراوە، یەکێتیی ئەورووپا ھەنگاوگەلێکی قورسی بۆ بە ئامانج گرتنی «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و میکانیزمی دراڤیی و خاوەن سەرمایەکانی ئەم وڵاتە گرتووەتە بەر.