نەیارەتیی وڵاتانی گەورەی ئەورووپی لەگەڵ پاڵێوراوەتیی ئۆکرانیا لە یەکێتیی ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408394-نەیارەتیی_وڵاتانی_گەورەی_ئەورووپی_لەگەڵ_پاڵێوراوەتیی_ئۆکرانیا_لە_یەکێتیی_ئەورووپا
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا باسی نەیارەتیی وڵاتانی گەورەی ئەورووپیی کرد لەگەڵ پاڵێوراوەتیی ئۆکرانیا لە یەکێتیی ئەورووپا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2022 05:08 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی وڵاتانی گەورەی ئەورووپی لەگەڵ پاڵێوراوەتیی ئۆکرانیا لە یەکێتیی ئەورووپا

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا باسی نەیارەتیی وڵاتانی گەورەی ئەورووپیی کرد لەگەڵ پاڵێوراوەتیی ئۆکرانیا لە یەکێتیی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ماریۆ دراگی» سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ڕۆژی سێ شەممە وتی: ھێندێک لە وڵاتانی گەورەی ئەورووپی نەیاری ڕەخساندنی ھەلی پاڵێوراوتیی بۆ ئۆکرانیان بە مەبەستی ئەندام بوون لە یەکێتیی ئەورووپا.

«دراگی» لە وتەکانی دا ئاماژەی نەکردە ناوی ئەو وڵاتانەو ھەڵبەت بەرلەوە فەرەنساو نەمسا نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ پەیوەست بوونی خێرای ئۆکرانیا بە یەکێتیی ئەورووپا ڕاگەیاند بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە داوای ڕوون بوونەوەی چارەنووسی ئەم وڵاتەی کرد بوو بۆ پەیوەست بوونی بە یەکێتیی ئەورووپا.