سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا: وتەکانی ڕێبەری ئێران وزە و ورەی پێمبەخشیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408720-سەرۆک_کۆماری_ڤێنزۆئێلا_وتەکانی_ڕێبەری_ئێران_وزە_و_ورەی_پێمبەخشیوە
نیکۆلاس مادورۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا دوای دیدار لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران وتی: وتەکانی ڕێبەری ئێران وزە و ورەی پێمبەخشیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2022 03:24 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا: وتەکانی ڕێبەری ئێران وزە و ورەی پێمبەخشیوە

نیکۆلاس مادورۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا دوای دیدار لە گەڵ ڕێبەری باڵای ئێران وتی: وتەکانی ڕێبەری ئێران وزە و ورەی پێمبەخشیوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیکۆلاس مادرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە پەیامێکی تویتەری دا بە ئاماژە بە دیدارەکەی لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی نووسی: دیدارێکی پڕ لە مەعنەویات و حیکمەتم لە گەڵ ڕێبەری ئێران بوو.

لەو پەیامەدا هاتووە: سپاسی وتەکانی بەڕێزیان ئەکەم. وتەگەلێک کە ورەی من بەرز دەکاتەوە و هێزی پێویستم پێدەدات تاکوو بەردەوام بم لە ڕێگای ئاشتی و برایەتی.