ڕێککەوتنی پاریس و مۆسکۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی ئەتۆمیی ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411212-ڕێککەوتنی_پاریس_و_مۆسکۆ_بۆ_چارەسەرکردنی_کێشەی_وێستگەی_ئەتۆمیی_ئۆکرانیا
 سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوشانە ڕووسییەکەی، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2022 02:31 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی پاریس و مۆسکۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی ئەتۆمیی ئۆکرانیا

 سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوشانە ڕووسییەکەی، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆشکی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا شەوی شەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین هاوشانە ڕووسییەکەی سەبارەت بە دوایین دۆخی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا قسەی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی کرێملیندا هاتووە، لەم بانگەوازەدا کە لەلایەن ماکرۆنەوە دەستیپێکردووە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکرانیا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رووسیادایە.

جگە لەوەش سەرۆکی فەرەنسا و ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە پشتیوانی لە چالاکییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکەن.

لە هەمان کاتدا کۆمپانیای ئێنێرگۆڤاتێم کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا ڕایگەیاند کە لە کاتی پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا کارپێکردنی ئەم وێستگەیە بە تەواوی ڕاگیراوە.

کیێڤ و مۆسکۆ یەکتری تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایان کردووەتە ئامانج لە ئۆکرانیا، ئەمەش ترسی ڕوودانی ڕووداوی ئەتۆمی دروست دەکات.