لە سەروبەندی جەژنی سەری ساڵی زایینی گیرفانی ئەمریکییەکان بەتاڵ تر بووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413810-لە_سەروبەندی_جەژنی_سەری_ساڵی_زایینی_گیرفانی_ئەمریکییەکان_بەتاڵ_تر_بووە
ڕاپرسییەکی نوێ وا دەردەخات کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گوژمەیەکی کەمتر دەکەن بە لە خەرجی جەژنی سەری ساڵی زایینی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2022 13:02 Asia/Tehran
  • لە سەروبەندی جەژنی سەری ساڵی زایینی گیرفانی ئەمریکییەکان بەتاڵ تر بووە

ڕاپرسییەکی نوێ وا دەردەخات کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گوژمەیەکی کەمتر دەکەن بە لە خەرجی جەژنی سەری ساڵی زایینی .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێی بڵاوکراوەی ئێکۆنۆمیست و دامەزراوەی یۆگاو،لەھەرپێنج ئەمریکییەک دووانیان ڕایانگەیاندووە کە بەقەد ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجییەکانی پشووی سەری ساڵ خەرج دەکەن.

ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە نوێیە وا دەردەخات کە زۆربەی ئەمریکییەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانەوە هەست بە فشاری دارایی زۆر دەکەن لە ژیانیاندا.

هاوکات تەنیا ژمارەیەکی کەم لە ئەمریکییەکان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە لە چەند مانگی داهاتوودا پێوەرەکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا دابەزین بە خۆیەوە ببینێت.

بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین و بەرزبوونەوەی کرێماڵ و بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی  سەرەتایی بە خۆراکیشەوە، بووەتە هۆی ھەڵکشانی لە ڕادەبەدەری ڕێژەی هەڵاوسان لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا لە ئەمریکا.