تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری مەیامەی ئەمریکا ٢ کوژراو و ٥ برینداری لێ کەوتەوە
شوبات 22, 2023 11:43 Asia/Tehran
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە لە کارگەیەکی گردوپەڕی مەیامەی، 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و 5 کەسیش برینداربوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممەی ئیرنا ، میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە ئاگرەکە لە کارگەیەکی نوسکاندنەوە دەستی پێکردووە و تەشەنەی سەندووە بۆ چەند ئۆتۆمبێلێک کە یەکێکیان ئۆتۆمبیلێکی سووتەمەنی بووە.
«دانی کاردۆسۆ» جێگری سەرۆکی بەشی ئاگرکوژێنەوەی مەیامەی بە دەربڕینی ئەمەی کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، وتیشی: لەم تەقینەوەیەدا چەندین ترۆمبیل لە ئاگردا سووتاون و کارەبای چەندین باڵاخانەش بڕاوە.
کاردسۆ وتووشیەتی: هۆکاری ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەکە خەریکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.
سەرپەیڤ