شکستی هێنانی نەخشەکانی رۆژئاوا بۆ تەریک خستنەوەی رووسیا
وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی هەوڵەکانی رۆژئاوا بۆ تەریک خستنەوەی روسیا لە جیهان دا نوشوستی دێنن.
"سێرگی لاڤرۆڤ"، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند: هەوڵی ڕۆژئاوا بۆ سەپاندنی ئیرادە و یاساکانی بەسەر ئەوانی دیکەدا، کە لەسەر بنەمای ئەوە دەیەوێت نەزمێکی لایەنگری ڕۆژئاوا دابمەزرێنێت و بپارێزێت، بەتەواوی بێهودەیە و دواجار ئەو هەوڵانە مەحکومن بە شکست .
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها گوتی:مۆسکۆ بە هاوکاری لەگەڵ زۆربەی وڵاتان سەرکەوتوو بووە لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا.
لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: "جیهان چووەتە سەردەمی گۆڕانکارییە مێژووییە لەگەڕانەوەنەهاتووەکان و ئێمە سەرکەوتوو بووین لە پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و توانیومانە هاریکاریی بەردەوام لە گەڵ زۆرینەی ئەندامانی کۆمەڵی نێودەوڵەتیی دەستەبەر بکەین.
"ڤلادیمێر پوتین"، سەرۆکی ڕووسیاش، پێشتر ڕایگەیاندبوو، سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردن و لاوازکردنی ڕووسیا ستراتیژییەکی درێژخایەنە بۆ ڕۆژئاوا و سزاکان کاریگەری جددییان لەسەر تەواوی ئابووریی جیهانی هەبووە.
پوتین جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ڕۆژئاوا بۆ گرتنەبەری کردەوەی دژە ڕووسیا قورسترکردنی کێشەکانی ژیانی ملیۆنان کەسە، و گوتی: ڕووسیا توانای ئەوەی هەیە بەرەنگاری هەموو ئەو کێشانە بێتەوە کە ڕۆژئاوا بۆی دروست دەکات.
لە هەمان کاتدا سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئاشتەوایی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە سەدەی داهاتووشدا مومکین نییە..
ئەو هەروەها بیرۆکەی وەستاندنی کاتیی شەڕ کە لەم دواییانەدا لەلایەن چینەوە پێشنیارکرابوو، کە ئامانجی ڕێگریکردنە لە خوێنڕشتنی زیاتر، بە "قبووڵنەکراو" و "تەنها بۆ بەرژەوەندی ڕووسیا" ناوبرد.
شارەزایان پێیان وایە حکومەتی ئۆکرانیا لەژێر فشاری ڕۆژئاوا و ئەمریکا دژی هەر پێشنیارێکە بۆ دانوستان لەگەڵ ڕووسیا.