تەراتێنی جۆرێکی یەگجار تەشەنەکردووی ئۆمیکرۆن لە ئەمریکا
نزیکەی نەوەد لەسەدی نەخۆشانی کڕۆنا لە ئەمریکا تووشبوون بە چەشنی پەتای ئۆمیکڕۆن.
ئەمریکا هەروا لەڕیزی پێشەوەی وڵاتانی جیهانەوەیە هەم لەباری ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کڕۆناو هەم لەباری ڕێژەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە.
بەپێی دوایین زانە و زانیارییەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەرپێگرتنی نەخۆشیەکانی ئەو وڵاتە جۆری یەگجار تەشەنەهەڵگری ئۆمیکڕۆن هەنووکە نزیکەی نەوەد لەسەدی وێنە ڕاگەیاندراوەکانی تووش بوون بە کوڤیدی -19 لەو وڵاتە پێک دەهێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هۆڤا پەرەگرتنی ئەو جۆرە یەگجار تەشەنەهەڵگرە بەشێوەی بەردەوام لە کۆتایەکانی ساڵی ڕابردووەو لە ئەمریکا پەرەی سەندو لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەشتاو نۆ پوینت دوو لەسەدی وێنە نوێکانی کوڤیدی نۆزدە لەو وڵاتە سەرچاوەگرتوو لەو چەشنە بووە.
جەوبایدێنێ سەرۆکی ئەمریکا بە بەڵێنی لەنێوبردنی ڤایرۆسی کڕۆنا لەڕیگەی کوتان و واکسیناسیۆنی بەربڵاو چوە کۆشکی سپی بەڵام هەمووشتێک بەپێی پلانەکەی نەچووە پێش.
دەستەوەستانی و بێ دەسەڵاتی جەوبایدێنی سەرۆکی ئەمریکا لەبواری کۆنتڕۆڵی تەشەنەی کڕۆناو هاوکات دابینی کەلوپەلی تەندروستی و نەخۆشخانەیی بۆ چارەسەری پزیشکی بەرگرتن لە کڕۆنا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تووشی شەپۆلێک ڕەخنەی نێوخۆیی وڵاتەکەی بۆتەوە.