خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لەبەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416696-خۆپیشاندانی_لایەنگرانی_فەلەستین_لەبەردەم_باڵوێزخانەی_ئیسرائیل_لە_لەندەن
لایەنگرانی فەلەستین بەمەبەستی شەرمەزارکردنی خولی نوێی هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و غەززە، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2023 07:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لەبەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن

لایەنگرانی فەلەستین بەمەبەستی شەرمەزارکردنی خولی نوێی هێرشەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و غەززە، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، نوێنەرانی ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی وەک "دۆستانی ئەقسا" و ڕێکخراوە دژە شەڕەکانی وەک "ھاوپەیمانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ" و "هەڵمەتی چەکداماڵینی ئەتۆمی" لە نێو خۆپیشاندەرانی بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن ، هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و کۆمەڵکوژ کردنی فەلەستینیەکانیان شەرمەزار کردو خوازیاری کۆتایی هێنان بە پشتیوانیی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت بەریتانیا لە ڕژێمی ئیسرائیل بوون.

هەروەها گروپە جوولەکەکانیش هاوشانی موسڵمانان و مەسیحییەکان بەشداریی خۆپیشاندانەکانی بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەنیان کردو وێڕای بەرز کردنەوەی دروشمی دژە زایۆنیی ڕایانگەیاند: ئێمەی جولەکە هاتووین ھەتا بەئیسرائیل بڵێین ڕقمان لەم ڕژێمەو زایۆنییەکانە و ئیسرائیل ڕژێمێکی خوێنڕێژو بکوژە.

«جیم کوران»، شارەزای سیاسی ئێرلەندیش، سەبارەت بە ئامانجی ئامادەبوونی خۆی لە خۆپیشاندانەکەی بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن بە پەیامنێری ئێرانپرێسی ڕاگەیاند: مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕینە بەرامبەر بە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل کە لە چەند حەوتەی ڕابردوودا کەمپی پەنابەران و ناوچە جیاوازەکانی فەلەستینی داوەتە بەر ھێرش و  فەلەستینییەکان کۆمەڵکوژ دەکات.