بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دژە شەڕ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i418091-بەرپاکرانی_خۆپیشاندانی_دژە_شەڕ_لە_شاری_فرانکفۆرتی_ئەڵمانیا
سەدان کەس ڕۆژی یەکشەممە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی دژە شەڕیان بەرپا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2023 01:05 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دژە شەڕ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا

سەدان کەس ڕۆژی یەکشەممە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی دژە شەڕیان بەرپا کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، خۆپیشاندەران  لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، پارچەنوسسگەلێکی وەک "دیپلۆماسی لەبری شەڕ" و "ئێوە بەهۆی ناتۆوئۆکرانیاوە ئەڵمانیا لەناو دەبەن"یان بەز کردبووەوە.

ڕۆژی شەممەی حەوتەی ڕابردووش سەدان کەسی ئەڵمانی لە شاری هانۆڤەر دەستیان دایە خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامیی ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.

خۆپیشاندەران داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کرد هەوڵبدەن دانوستانەکانی ئاشتی دەستپێبکەن و بە نەناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ڕێگری لە پەرەسەندنی ململانێکان بکەن.