پیشاندانی شکۆ و مەزنایەتیی ژیار و مێژووی ئێران لە چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424474-پیشاندانی_شکۆ_و_مەزنایەتیی_ژیار_و_مێژووی_ئێران_لە_چین
پێشانگای "شکۆی ئێرانی کەونارا" لە کۆشکی مۆزەخانەی پکەنی پێتەختی چین خەریکی بەڕێوەچوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2024 11:00 Asia/Tehran

پێشانگای "شکۆی ئێرانی کەونارا" لە کۆشکی مۆزەخانەی پکەنی پێتەختی چین خەریکی بەڕێوەچوونە.

پێشانگەی ناساندنی مێژوو، ژیار و کلتووری ئێران بە ئامادەبوونی "عەلی دارابی"، جێگری وەزیری گەشتیاریی ئێران و "لی چوون" سەرۆکی ڕێکخراوی میرات و کەلەپووری چین لە کۆشکی مۆزەخانەی پکەن بەرپا کراوە و تا ئاپریلی ٢٠٢٤ کراوە دەبێ. هۆگرانی مێژوو، لایەنگرانی مێژووی ئێران و گەشتیاران دەتوانن بە بینینی شت و مەکی مێژوویی لە پێشانگای "شکۆی ئێرانی کەونارا" کە لە کۆشکی مۆزەخانەی پکەن بەرپا کراوە، لە نزیکەوە ئاشنا بن بە ژیار و شارستانییەت و مێژووی دەوڵەمەندی ئێران. 

ئەم پێشانگەیە بە مەبەستی هاندانی گەشتیارانی چینی بۆ سەردان کردنی ئێران و بینینی ناوچە سەرنجراکێشە مێژوویی، کەونارایی و گەشتیارییەکانی ئێران لە کۆشکی مۆزەخانەی پکەن بەرپا کراوە.