کرملین: پوتین تامەزرۆی چاوپێکەوتنە لەگەڵ پزیشکیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429919-کرملین_پوتین_تامەزرۆی_چاوپێکەوتنە_لەگەڵ_پزیشکیان
وتەبێژی کۆشکی کرملین وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرلەمە بانگهێشتی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس لە کازان کراوە پێداگریشی کرد کە ولادیمیر پوتین تامەزرۆی چاوپێکەوتنە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 30, 2024 06:06 Asia/Tehran

وتەبێژی کۆشکی کرملین وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرلەمە بانگهێشتی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس لە کازان کراوە پێداگریشی کرد کە ولادیمیر پوتین تامەزرۆی چاوپێکەوتنە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان.

"دیمیتری پسکۆف" وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران وەک ئەندامێکی نوێی ڕێکخراوی بریکس بەرلەمە بانگهێشتی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس کە بڕیارە لەمانگی ئۆکتۆبر لە کازان بەڕێوە بچێ کراوە، وتیشی: هیواخوازین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بەشداری ئەو کۆبوونەوە بێ و دڵخۆش دەبین بە هاتنی و پوتین"یش خەریکە ئامادە دەبێ بۆ چاوپێکەوتنی لەگەڵ پزیشکیان لەو کۆبوونەوەدا.

سەرۆکی ڕوسیا ڕۆژی هەشتی مانگی جولای لە وتووێژێکی تەلەیفوونی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی پیرۆزبایی کردبوو بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیەوەو دواتریش پزیشکیان لە پەیوەندیەکی تەلەفوونی دا ئامادەیی خۆی بۆ واژۆی بەرنووسی هاریکاری ستراتیژیکی نێوان تاران و مۆسکۆی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس لە کازانی ڕاگەیاندبوو بە هاوتا ڕوسەکەی.

ئێران لە یەکی مانگی ژانویەی ئەمساڵی زایۆنی بوە ئەندامی فەرمی ئەنجومەنی بریکس.