خۆپیشاندەرانی فەرەنسی خوازیاری وازلەکارهێنانی مەکرۆن بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430820-خۆپیشاندەرانی_فەرەنسی_خوازیاری_وازلەکارهێنانی_مەکرۆن_بوون
سەدان کەس لە خەڵکی فەرەنسا بە خۆپیشاندان لە شەقامەکانی پاریس دژ بە ئیمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە درووشمیان دا و خوازیاری ئەوە بوون کە واز لە پۆستی سەرۆک کۆماری بێنێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2024 08:29 Asia/Tehran

سەدان کەس لە خەڵکی فەرەنسا بە خۆپیشاندان لە شەقامەکانی پاریس دژ بە ئیمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە درووشمیان دا و خوازیاری ئەوە بوون کە واز لە پۆستی سەرۆک کۆماری بێنێ.

خەڵکی فەرەنسا لەم خۆپیشاندانەدا کە بە بانگەوازی پارتی نیشتمانخوازانی ئەم وڵاتە لە پاریس بەڕێوەچوو، بە دانی درووشمگەلێکی وەک "مەکرۆن واز بێنە و بڕۆ"، "مەکرۆن بڕۆ دەرەوە" و "مەکرۆن تەواو بووی ئیتر" سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دایە بەر ڕەخنەی تووندەوە، لەبەر ئەوەی کە سەرباری تێپەڕینی چل و پێنج ڕۆژ بە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەروەخت لە فەرەنسا، هێشتا نەیتوانیوە کابینە پێکبێنی.

بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە پۆستێر و لافیتەگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە لە سەریان نووسرابوو "دیموکراسییەکەمان لاواز بووە"، " هەموو شتێک کاول بووە"، " بەرامبەر بە دیکتاتۆر ڕادەوەستین" و " دەبێ پێش بە مەکرۆن بگیردرێ".