یارمەتیی سەربازیی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاریی بە ئوکرایین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433804-یارمەتیی_سەربازیی_زیاتر_لە_١٠٠_ملیار_دۆلاریی_بە_ئوکرایین
وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ حکومەت و سوپای ئوکراین لە دەسپێکی شەڕەوە لەم وڵاتەدا، تا ئێستا ١١٩ ملیار دۆلار یارمەتیی سەربازییان لە واشینگتۆن و هاوپەیمانەکانی وەرگرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2024 15:28 Asia/Tehran
  • یارمەتیی سەربازیی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاریی بە ئوکرایین

وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ حکومەت و سوپای ئوکراین لە دەسپێکی شەڕەوە لەم وڵاتەدا، تا ئێستا ١١٩ ملیار دۆلار یارمەتیی سەربازییان لە واشینگتۆن و هاوپەیمانەکانی وەرگرتووە.

"لۆیید ئاستین" وتی: حکومەتی ئەمریکا لە دوایین یارمەتییە سەربازییەکانی بە کییەف ، هەگبەیەکی سەربازیی بە بایەخی ٩٨٨ ملوێن دۆلار خستۆتە بەردەستی سوپای ئوکرایین. وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوویش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە رادەی یارمەتییە سەربازییەکانی واشینگتۆن بە کییەف لە دەسپێکی دەستبەکارکردنی کابینەی جۆ باید‌ێن تا ئێستا ٦١.٤ ملیار دۆلار  بووە. پێشتر ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی کە واشینگتۆن هەگبەیەکی سەربازیی تازە بە بایەخی ٧٢٥ ملوێن دۆلار تەرخان دەدات بە ئوکراین کە ڕادەیەکی یەکجار زۆر مین دەگرێتەوە.