پاپا پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434247-پاپا_پەلامارەکانی_ئیسراییل_بۆ_سەر_غەززەی_ئیدانە_کرد
ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان دیسان پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2024 15:53 Asia/Tehran
  • پاپا پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد

ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان دیسان پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد.

پاپا فرانسیس لە وتاردانی ساڵانەی خۆیدا لە سەروبەندی کریمسەس لە کڵیسەی ڤاتیکان، دیسان بە شەرمەزار کردنی کوشت و بڕی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئەو جەنایەتەی بە کردەوەیەکی زاڵمانە وەسف کرد.

ڕژێمی زایۆنیش لە کاردانەوەدا قسەکانی پاپ فرانسیس سەبارەت بە شەرمەزار کردنی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە و داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین، پاپای تۆمەتبار کرد بەوەی کە پێوەری دووفاقی گرتۆتە بەر. وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی کرد کە قسەکانی پاپا بە شێوەیەکی زەق و بەرچاو هیوابڕاویان دەکات، لەبەر ئەوەی کە بەدەر لە چوارچێوی سەرەکی و ڕوانگەیەکی ڕاستبینایەیە سەبارەت بەو شەڕەی کە بە شەڕی ئیسراییل دژ بە تیرۆر ناوی برد.