ڕەمەزان لە توونس؛ هاودڵیی کۆمەڵایەتی و بەگوڕ بوونی کۆڕە قورئانییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436825-ڕەمەزان_لە_توونس_هاودڵیی_کۆمەڵایەتی_و_بەگوڕ_بوونی_کۆڕە_قورئانییەکان
مانگی ڕەمەزان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی خەڵکی توونسدا هەیە و تونسییەکانه بە خۆشیی ڕەمەزانەوە بە پاک و خاوێنکردنەوەی ماڵەکانیان و کڕینی کەلوپەل و دەفری تازە دەچنە پێشوازی مانگی پیرۆزەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • ڕەمەزان لە توونس؛ هاودڵیی کۆمەڵایەتی و بەگوڕ بوونی کۆڕە قورئانییەکان

مانگی ڕەمەزان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی خەڵکی توونسدا هەیە و تونسییەکانه بە خۆشیی ڕەمەزانەوە بە پاک و خاوێنکردنەوەی ماڵەکانیان و کڕینی کەلوپەل و دەفری تازە دەچنە پێشوازی مانگی پیرۆزەوە.

کە مانگی ڕەمەزان دێت وەک بڵێی ژیانێکی تازە لە توونس دەست پێ دەبێ و سۆز و خرۆشێکی تایبەت دەکەوێتە نێو خەڵکی ئەم وڵاتە و بازاڕەکانیش گەلێک قەرباڵغ دەبن، هەر بۆیە فرۆشیارەکان هەوڵ دەدەن بە رازاندنەوەی دوکان و  بازاڕەکان سۆز و خرۆشێکی تایبەت بدەنە کار و کەسابەتیان.

لە پارێزگاکانی باکووری توونسدا کە بەرهەمهێنەری دانەوێڵەن خەڵک لە چەن هەفتەی پێش دەسپێبوونی مانگی ڕەمەزان خۆراکێک ئامادە دەکەن بە ناوی شۆرباوی فریکە.

پارێزگای باجە لە باکووری ڕۆژاوای توونسیش لە مانگی ڕەمەزان دەبێتە سەیرانگای هەموو تونسییەکان. پەنیرەکانی ئەم پارێزگایە دەنگ و ناوێکی تایبەتیان پێ بەخشیوە. هەرچەن شیرینی و هەڵواکانی پارێزگای باجە بەتایبەت شیرینیی "ئەلمەخارق"یش لە نێو خەڵکی ئەم وڵاتەدا هۆگری زۆری هەیە.