ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە ٢ هەزار و ٧١٩ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437500-ژمارەی_قوربانیانی_بوومەلەرزەکەی_میانمار_گەیشتە_٢_هەزار_و_٧١٩_کەس
حاکمی سەربازیی میانمار ڕایگەیاند کە ژماری کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ ٢ هەزار و ٧١٩ کەس زیادی کردووە و پێشبینیش دەکرێت ئەم ژمارەیە بگاتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2025 15:23 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی میانمار گەیشتە ٢ هەزار و ٧١٩ کەس

حاکمی سەربازیی میانمار ڕایگەیاند کە ژماری کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ ٢ هەزار و ٧١٩ کەس زیادی کردووە و پێشبینیش دەکرێت ئەم ژمارەیە بگاتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.

مین ئانگ هلاینگ، حاکمی سەربازیی میانمار لە وتارێک کە لە تەلەفزیۆنیدا بڵاوکرایەوە ڕایگەیاند، لەم بوومەلەرزەیەدا ٤٤١ شاروومەندی میانمار بێسەروشوێن بوونە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بوومەلەرزەیە تا ئێستا چوار هەزار و ٥٢١ کەسیش برینداربوون.

ڕۆژی هەینی بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی 7.7 ڕیشتەر میانماری هەژاند و دەیان باڵاخانەی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە وێران کرد، لەنێویاندا شاری ماندالای ناوەندی ڕۆشنبیریی میانمار.

ژمارەیەکی زۆر لە فریاگوزاران لە وڵاتانی جیاوازەوە چوونەتە میانمار، بەڵام وێرانبوونی ڕێگاوبان و فڕۆکەخانەکان پرۆسەی یارمەتیدانی تەواو قورس کردووە.