سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ٥٦ درۆنی ئۆکراینی تیابرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438048-سیستەمی_بەرگریی_ئاسمانیی_ڕووسیا_٥٦_درۆنی_ئۆکراینی_تیابرد
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بەسەر ئاسمانی ڕوسیادا تیابردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 18, 2025 11:39 Asia/Tehran
  • سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ٥٦ درۆنی ئۆکراینی تیابرد

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بەسەر ئاسمانی ڕوسیادا تیابردووە.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرەڤانیی ڕوسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی شەوی ڕابردوو ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی بەسەر ئاسمانی ڕوسیادا لەناوبردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەناوبردووە، کە ٢٧ درۆن لە ئاسمانی فۆرنیج و ١٢ درۆن لە ئاسمانی بیلگۆرۆد و ١٢  درۆنی دیکەیش بەسەر ئاوەکانی دەریاچەی ئازۆڤدا تێکشکێندراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ئاماژەی بەوەشکردووە کە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە ئاسمانی کریمەدا لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە.