جەختی لاوروڤ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ جیهانی ئیسلام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438806-جەختی_لاوروڤ_لەسەر_پەرەپێدانی_پەیوەندییەکانی_ڕووسیا_لەگەڵ_جیهانی_ئیسلام
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد ڕووسیا پەیوەندیی دۆستانەی خۆی لەگەڵ جیهانی ئیسلام بە نرخ دەزانێت و بەهێزی دەکات
(last modified 2025-05-14T12:10:10+00:00 )
May 14, 2025 10:34 Asia/Tehran
  • جەختی لاوروڤ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ جیهانی ئیسلام

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد ڕووسیا پەیوەندیی دۆستانەی خۆی لەگەڵ جیهانی ئیسلام بە نرخ دەزانێت و بەهێزی دەکات

. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ  ڕێ و ڕەسمی  کردنەوەی لوتکەی  ڕووسیا وجیهانی ئیسلام  ناسراو بە  کازان فروم ڕایگەیاند کە ڕووسیا وەک گەورەترین هێزی ئۆراسیا و دەوڵەتێک کە زۆرێک لە هاووڵاتیانی باوەڕیان بە ئیسلام هەیە، پەیوەندی و پابەندبوونی دۆستانە لەگەڵ جیهانی ئیسلامیدا دەپارێزێت و پەرەی پێدەدات. لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی هاوبەشیی زۆریان هەیە؛  بە دوای  نەزمێکی جیهانی فرە جەمسەری  پاوەجێ دان و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی کولتووری و یاسای نێودەوڵەتی، هەروەها ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە   پاوانخوازی نوێ ، لە هاوبەشییەکانی دیکەی مۆسکۆ و وڵاتانی ئیسلامین.