ڕەخنە وگازەندەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ وڵاتی ئەورووپایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439982-ڕەخنە_وگازەندەی_ڕێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_سێ_وڵاتی_ئەورووپایی
ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤ لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین ، لە سێی ولاتی ئەرووپایی بە هۆی دابین کردنی هەرێمی ئاسمانی ئەمن بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ، ڕەخنەی گرت .
(last modified 2025-07-09T11:18:18+00:00 )
ته‌مووز 09, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ وڵاتی ئەورووپایی

ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤ لە سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین ، لە سێی ولاتی ئەرووپایی بە هۆی دابین کردنی هەرێمی ئاسمانی ئەمن بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ، ڕەخنەی گرت .

فرانچسکا ئالبانیز وتی : دەوڵەتەکانی ئیتالیا، فەڕانسەو یونان دەبێ وەڵام بدەنەوە بۆچی هەرێمی ئاسمانی وتێپەڕگەی ئەمنیان بۆ بنیامین نتانیاهۆ کە لە ژێرڕاوەدۆنانی دادگەی سزادانی نێودەوڵەتیە ودەبێ دەسگیر بکرێت، دابین کردووە ، ئاڵبانیز وتی: شارومەندانی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە مافی خۆیانە بزانن کە هەر کاروکردەوەیەکی سیاسی کە نزامی مافەوانی نێودەوڵەتی بنپێدەکات، ئەوان وئێمە لاواز دەکات وهەمووان دەخاتە بەر مەترسیەوە/.