سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات؛ دەستوەردانی ترەمپ "مەترسیداره‌"
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441255-سەرۆکی_بانکی_ناوەندی_ئەوروپا_زەنگی_ئاگادارکردنەوە_لێدەدات_دەستوەردانی_ترەمپ_مەترسیداره
سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا ئه‌مڕۆ ڕایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی یان لیزا کوک ئەندامی بانکی فیدراڵی لە کارەکەی دوربخاتەوە، ئەوا "مەترسییەکی جددی لەسەر ئابوری ئەمریکا و جیهان دروستدەکات".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات؛ دەستوەردانی ترەمپ

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا ئه‌مڕۆ ڕایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی یان لیزا کوک ئەندامی بانکی فیدراڵی لە کارەکەی دوربخاتەوە، ئەوا "مەترسییەکی جددی لەسەر ئابوری ئەمریکا و جیهان دروستدەکات".

کریستین لاگارد، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا باسی له‌وه‌کردوه‌، "ئەگەر سیاسەتی دراوڤی ئەمریکا بە سەربەخۆیی نەمێنێتەوە و پشت بە دیکتاتۆری ئەم یان ئەو کەسە ببەستێت، پێموایە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ئابوری ئەمریکا، لە ئەنجامی کاریگەرییە جیهانییەکەی، زۆر نیگەرانکەر دەبێت، چونکە گەورەترین ئابوری جیهانە".

ترەمپ چەندین جار هێرشی کردوەتە سەر جیرۆم پاول، سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی بە هۆی کەم نەکردنەوەی ڕێژەی سودی کورتخایەن و هەڕەشەی دەرکردنی لە کارەکەی کردوە، هەروەها هەوڵدەدات لیزا کوک ئەندامی دەستەی یەدەگی فیدڕاڵی لە کارەکەی دوربخاتەوە.

لە تێبینییەکی دیکەدا، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕایگەیاندوە، فەڕەنسا لە دۆخێکدا نییە کە پێویستی بە دەستێوەردانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەبێت، بەڵام هەر مەترسییەک بۆ دابەزینی حکومەتی ناوچەی یۆرۆ جێگه‌ی "نیگەرانییە".