ژمارەی گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گەیشتە 2200کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441340-ژمارەی_گیانلەدەسداوانی_بوومەلەرزەکەی_ئەفغانستان_گەیشتە_2200کەس
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی بەرزبوونەوەی ژوماری گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئەفغانستانیان کرد .
(last modified 2025-09-04T11:25:25+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2025 12:53 Asia/Tehran
  • ژمارەی گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گەیشتە 2200کەس

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی بەرزبوونەوەی ژوماری گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئەفغانستانیان کرد .

 کاربەدەستانی ئەفغانستان  ڕایانگەیاند ژمارەی گیانلەدەسداوانی  بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ دوو هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە. هەروەها سێ هەزار و ٦٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.  بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦  ڕیشتر لە سەرلەبەیانی  31 ئوت   ویلایەتەکامی  نەنگەرهار و کوناری لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاند و خانووە خشتییەکان و کوڵانە تەسکەکانی  گوندەکانی  تێکڕماند . بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بەو ڕووداوە و نەبوونی هاوکاریی پێویست لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەفغانستان بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیانی ئەفغانستان بە توندی ڕەخنە لەو وڵاتانە بگرن.