بەفر و سەهۆڵبەندان جارێکی دیکە ژیانی ڕۆژانەی لە ئینگلیز پەک خست
کانونی دوھەم 05, 2026 15:41 Asia/Tehran
شەپۆلی سەرماو بەفربارین هاوڕێ لەگەڵ سەهۆڵبەندان ئەمڕۆ بووە هۆی داخستنی ژۆمارێک لە قوتابخانەکان لە بەشگەلێک لە ئینگلیز و دروست بوونی ئاستەنگ لە هاتوچۆی جادەکان و ئاسنەڕێی ئەو وڵاتە .
بەسەدان قوتابخانە لە سەرانسەری ئینگلیز بەهۆی سەرماو سەهۆڵبەندان داخراون یان لە کارەکانیان دواکەوتوون. لە ئیرلەندی باکووریش دەسەڵاتداران باسیان کرد لە داخستنی بەربڵاوی قوتابخانەکانیان بەهۆی بەفر و سەهۆڵەوە. هەروەها ئەمڕۆ تۆڕی گواستنەوەی ئینگلیز بەهۆی سەرماو سەهۆڵبەندانەوە پەکی کەوت. کۆمپانیای "لاگین ئەیر"یش کە گەشتەکانی بۆ سکۆتلەندا و باکوری ئینگلیزە، ڕایگەیاند، دەیان گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە. لە وەرزی زستانی ساڵانی دووهەزار و دە و دوو هەزار و هەژدەدا بە هۆی بەفر و سەهۆڵبەندان لە ئینگلز چەندین کەس گیانیان لەدەستدا.