سناتۆری ئەمریکایی: شەڕی نایاسایی دژ بە ئێران هەڵەیەکی گەورە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444962-سناتۆری_ئەمریکایی_شەڕی_نایاسایی_دژ_بە_ئێران_هەڵەیەکی_گەورە_بوو
سناتۆرێکی ئەمریکایی لە پەیامێکدا بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی نایاسایی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵەیەکی گەورە بووە، جەختی لەوە کردەوە: ئێستا لە دۆخێکی خراپترداین لە چاو پێش دەستپێکرانی شەڕ.
(last modified 2026-06-21T15:50:09+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2026 19:19 Asia/Tehran
  • سناتۆری ئەمریکایی: شەڕی نایاسایی دژ بە ئێران هەڵەیەکی گەورە بوو

سناتۆرێکی ئەمریکایی لە پەیامێکدا بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی نایاسایی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵەیەکی گەورە بووە، جەختی لەوە کردەوە: ئێستا لە دۆخێکی خراپترداین لە چاو پێش دەستپێکرانی شەڕ.

کریس ڤەن هۆڵن لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس نووسیویەتی: "هیچ ڕێگەیەکی باش نییە بۆ هاتنەدەرەوە لە شەڕێکی خراپ". ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێ بە هیچ لەونێ نەچینە ژێڕ باری قسەی ئەو کەسانەی کە پشتگیرییان لەم شەڕە کردووە و دەیانەوێت دیسانیش بمانکێشنەوە نێو شەڕەوە. ئەم سناتۆرە ئەمریکییە لە قسەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سیاسەتوانانی جەنگخوازی ئەمریکایی پێیداگرت: "کاتێک لە چاڵێکدان، واز لە هەڵکەندنی بێنن".